هاوپەیمان‌و رکەبەرە تورکەکانی ئەردۆغان ستایشی هێرش كردنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەكەن
  2019-10-09       2435       

ئەردۆغان ئامانجی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان بۆ پارتەكانی توركیا روندەكاتەوە، هەمو پارتە تورکە ركەبەرو هاوپەیەمانەكانی ستایشی هێرشەكە دەكەن.


ئاوێنە: پاش راگەیاندنی هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هەریەك لەدەوڵەت باغچەلی سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركی هاوپەیمانی ئەردۆغان‌و كەمال كلیچیدار ئۆغلوی سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزیسیۆن، پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنەكە راگەیاند.

 

دەوڵەت باغچەلی رایگەیاند "ستایشی سوپای توركیا دەكەین كە ئۆپراسیۆنێكی مەزنی دەستپێكردوە بۆ لەناوبردنی یەكیتەكانی پاراستنی گەلی كورد".

 

كەمال كلیچیدار ئۆغلوش رایگەیاند "خوازیارین ئۆپراسیۆنەكە سەركەوتو بێت بەبێ‌ ئەوەی زیان بەهێزەكانمان بگات".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×