مایک پۆمپیۆ: گڵۆپی سه‌وزمان بۆ توركیا هه‌ڵنه‌كردوه‌ بۆ داگیركردنی سوریا
  2019-10-10       1214       
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت گڵۆپی سه‌وزیان بۆ توركیا هه‌ڵنه‌كردووه‌ بۆ داگیركردنی سوریا و هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان. 

ئاوێنه‌: مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا بەرگری لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە سووریا و بێلایەنبوونی ئەمریکا لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا دەکات.

پۆمپیۆ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا هه‌ڵبگرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش، وتی: "ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئه‌ركی خۆی له‌ روخاندنی داعش ته‌واو كرد و ئێستاش ترامپ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان تێده‌گات". 

زۆربه‌ی سیاسییه‌كان ره‌خنه‌یان له‌ دۆناڵد ترامپ گرتووه‌ به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و ده‌ڵێت: "ترامپ به‌ كرده‌یی ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌".

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هێزی یەکەم بوون لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە تێکشکاندنی داعش بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەگوتەی خۆیان "لەماوەی شەڕی داعشدا 11 هەزار شەڕڤانیان شەهید بوون".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×