2019-10-10   1066     
ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا به هۆی ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا پڕۆژه یاسایه‌كی وه‌ك سزا بۆ سه‌ر توركیا ئاماده كردووه.
ئاوێنه: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئااندۆڵوی تورکی، ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئه‌مریكا به هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی پڕۆژه یاسایه‌كی وه‌ك سزا بۆ سه‌ر توركیا ئاماده كردووه و له پڕۆژه یاساكه‌دا كه له لایه‌ن هه‌ر دوو سیناتۆر لیندسی گراهام-ی كۆماریخواز و سیناتۆر كریس ڤان هۆله‌ن-ی دیموكراته‌وه ئاماده كراوه، سزای قورس بۆ سه‌ر توركیا دیاریكراوه.
هاوکات له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه‌وه، سیناتۆر گراهام له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روونكرده‌وه‌ی دا و وتی كه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه و سزادانی توركیا، سیناتۆره‌كانی هه‌ر دوو پارتی كۆماریی و دیموكرات هاوبیرن.
به پێی پڕۆژه یاساكه، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا و فوئاد ئۆکتای، جێگره‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر سزا و داوا كراوه كه ئه‌گه‌ر بێتوو له ماوه‌ی ٩٠ رۆژدا توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی نه‌وه‌ستێنێ، ئه‌وه كه‌رته‌كانی سه‌ربازیی و بازرگانی بكه‌ونه به‌ر سزای قورس و فرۆشتنی فڕۆكه، ئۆتۆمبێل، ئامێر و هه‌موو پێداویستییه‌كانی دیكه و هه‌روه‌ها پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به توركیا بوه‌ستێندرێ.
هه‌روه‌ها له پڕۆژه یاساكه‌ی سزادانی توركیا داوا كراوه كه سزاكان كه‌رته‌كانی وزه و نه‌وتییش بگرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش سزا بدرێن كه له‌م بوارانه‌دا هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌م پڕۆژه یاسایه دوای ده‌نگدان له ئه‌نجوومه‌نی سینات سه‌ره‌تا ده‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێ و دواییش به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی یه‌كجاری ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترمپ له‌سه‌ر وه‌ربگیرێ.
له‌و كاته‌دا تره‌مپ مافی ڤیتۆكردنی پڕۆژه یاساكه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆنگرێسی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی نوێنه‌رانی، یاساكه‌ی په‌سه‌ند بكات، ئه‌وه مافی ڤیتۆكردن له ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌مریكادا نامێنێ و راسته‌وخۆ وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
رۆژی چوارشەممە 10-9-2019 بەبڕیاری ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەستی پێ‌کرد و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە سەرێکانیێ، قامشلۆ و ئاموودێیان لە کوردستانی سووریا بۆردوومان کرد.