هەسەدە ژمارەیەک هێرشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان تێکدەشکێنێت
  2019-10-10       469       
هێزەکانى هەسەدە بەردەوامن لە وەڵامدانەوەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و تائێستا ژمارەیەک هێرشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکانیان تێکشکاندوە.

ئاوێنه‌: میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، بەیانى ئەمرۆ بۆردومانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا لە گوندەکانی رۆژئاوای شاری کۆبانی، دووبارە دەستیپێکردەوە.

بۆردومانەکانی سوپای تورکیا "گوندەکانی سفتەک، بوبان، زۆرمغار، زیارە و ئاشمەی گرتەوە"، و لەئێستادا بۆردومانەکە بەشێوەيه‌كی پچڕپچڕ بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، گوندی ئاشمە لە رۆژئاوای کۆبانی کە گۆڕی "سلێمان شا"ی لێيه‌ روبەڕووی بۆردومانی چڕی تۆپهاوێژەکانی سوپای تورکیا دەبێتەوە.

لەئێستادا شەڕ لەچەند ناوچەیەکى سەرێکانى لەنێوان هەسەدەو سوپاى تورکیا بەردەوامەو هەسەدە رێگرێکردوە لە چوونە ناوەوەى سوپاى تورکیا بۆ ناوچەکە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×