قەتەر: پشتیوانی لەهێرشە سەربازییەکەی تورکیا دەکەین
  2019-10-10       1037       

وەزیری بەرگری قەتەر لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هێرشە سەربازییەکەی تورکیا لەسوریا، دژ بەرۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

 

ئاوێنە: ئاژانسی ئەنادۆل، هەواڵی ئەوەی بلاوکردوە کە وەزیری بەرگری تورکیا، خەلوسی ئاکار لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ خالد بن محەمەد عەتیە، زانیاری سەبارەت بەئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لەباکوری سوریاو رۆژهەلاتی سوریا بۆ باس کردوە، وەزیرە قەتەرییەکەس پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئۆپراسیۆنەکە دەربڕیوە.

 

دوێنێ چوارشەممە ٩ / ١٠ / ٢٠١٩، بەبڕیاری  ئەردۆغان، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە سەرێکانی، قامشلۆو ئاموودێیان لەرۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردو چەندین هاوڵاتی کور بونە قوربانی.

 

تورکیا دەیەوێ کورد لەو ناوچانەدا دەسەلاتی نەبێ‌و ناوچەیەکی ئارام دروست بکاو دو ملیۆن ئاوارەی سورییان تیا نیشتەجێ بکاو دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×