هەسەدە: لە گرێ سپی پێنج تانكی توركیا تێكشكێنراون
  2019-10-10       1643       

ئامەد عامودێ، یەکێک لە فەرماندەکانی هەسەدە رایگەیاند، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان لە "گرێ سپی"، پێنج تانکی سوپای تورکیا تێکشکێندران و لاشەی چەندین سەربازی تورکیا کەوتۆتە بەردەست شەڕڤانان.

ئاوێنە: شەڕو پێکدادانەکان لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەكانی لەسەر سنوری نێوان تورکیاو سوریا بەردەوامە و ئامەد عامودێ فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە هاوار نیوزی راگەیاند"سوپای داگیرکەری تورک ئێمەی ناچاری شەڕکرد، لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا، پاش ئەوەی بنکەو بارەگاکانی ئێمە، گوند و شارەکانیان تۆپباران کرد، سەرەڕای بانگەوازییەکانی ئێمە بۆ چارەسەریی ئاڵۆزییەکان بێ پەنابردنە بەر شەڕ، هێزەکانمان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە".

وتیشی"تا ئێستا پێنج تانکی سوپای تورکیامان لە سنورەکانی گرێسپی تێکشکاندوە، پێنج چەكداری میلیشیاكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی کوژراون و لاشەی ئەوان لەدەستی ئێمەدان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ناوچەكانی نێوان عامودێ-درباسییە-دا خاڵێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا و تێکشکێنراوەو شەش فڕۆکەی دڕۆنی سیخوڕیش خراوەتە خوارەوە.

ئەو فەرماندەیەی هەسەدە دوپاتیکردۆتەوە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پاراستنی ناوچەكان و گەل و خاکی خۆیان و ئەو دەستکەوتانەی کە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردو بەدەستیان هێناوە، فیداکاری بۆ دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×