وەزیری دەرەوەی توركیا: بەقوڵایی 30 كیلۆمەتر دەچینە نێو خاكی سوریا
  2019-10-10       530       

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنەی وڵاتەكەی دەستی پێكردوە زیاتر لە 30 كیلۆمەتر لەنێو خاكی سوریا ناڕوات.

ئاوێنە: مەولود چاوشئۆغلۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلێدوانێكدا بە كەناڵی (سی ئێن ئێن تورك)ی راگەیاند، كاتێك بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر چوینە ناو سوریا ئیدی كۆتایی بە "تیرۆر" دێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە توركیا لەمیانی هێرشەكەیدا مافی ئەوەی هەیە كایەی ئاسمانی ناوچەكە بەكاربهێنێت، ئەو كایە ئاسمانییە موڵكی ئەمریكا نییە.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا داوای لە وڵاتان كردوە خه‌ڵكی خۆیان له‌ ریزی زیندانیانی داعش وه‌ربگرنه‌وه‌و لەگەڵ ئەوەشی جەختی كردۆتەوە كە، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانە ئەو زیندانییە داعشانە وه‌رنه‌گرنه‌وه‌، ئه‌وا توركیا ده‌سته‌به‌ری دادگاییكردنیان دەكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×