ساڵح موسلیم داوای هاوکاری لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان و جیهان دەکات
  2019-10-11       2598       

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤدەم، داوا لە تەواوی كوردان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و جیهان دەكات هەرچیان لەدەستدێ بۆ هاوكاریكردنی رۆژئاوا بیكەن.

ئاوێنە: ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى تەڤدەم لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە بەریگریکردنێکی سەختدا لە مافەکانی و پێویستی بەهاوکاری هەمو کودێکی بە ویژدانە".

وتیشی" ئەمڕۆ كورد شەرەفی مرۆڤایەتی و شەرەفی خۆی دەپارێزێت."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بەرگری ئەوان بۆ چارەسەری پرسی كورد و پرسی دیموكراتییە.

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە تەنها دەمانەوێت بژین و ئەوە مافی خۆمانە، بەڵام لێناگەڕێن و هەوڵی داگیرکردنی خاکەکەمان دەدرێت".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×