مەلا مەزهەر خۆراسانی سەبارەت بەوەی توركیا سیمایەكی ئایینی داوە بە
ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەڵێت؛ هەمو ئەو دەوڵەت و نەتەوانەی لە دەوروبەرمانن
ئایینیان بەکارهێناوە بۆ ستەملێکردنمان، بەڵام كورد نەیتوانیوە ئایین بەكاربهێنێت
بۆ بەرگریكردن لەخۆی. دەشڵێت؛ ئەرۆدغان وەک سەدام وایە پیرێکی عاقیبەت شەڕە.
ئاوێنە: تورکیا لە هێرشەکەی بۆ سەر باکوری سوریا سیمایەکی ئایینی داوە بە ئۆپەراسیۆنەکەی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، سوپای وڵاتەكەی بە "سوپای محەمەدی"
ناوی بردوەو هێزەکانی توركیا بە خوێندنی سورەتی "فەتح" دەستیان بە
ئۆپەراسیۆنەكە كرد. مهلا مهزههر خۆراسانی پێشنوێژ و وتارخوێن له ههرێمی كوردستانی
عیراق له وتوێژێكی دهنگی ئهمریكا باس لهلایهنه ئایینیهكهی ئهو هێرشه دهكات
و وهڵامی ئهو پرسیاره دهداتهوه ئایا ئهم هێرشه لهڕوی ئایینیهوه ڕهوایهتی
ههیه؟
مەزهەر خوراسانی لەم بارەیەوە دەڵێت"من کەسێکی سیاسی نیم بەهیچ جۆرێک
قسە لەسەر لایەنە سیاسیەکەی ناکەم، من مامۆستایەکی ئایینیم و لەلایەنە ئایینیەکەیەوە
قسەی لەسەر دەکەم، لە ئەمڕۆدا ئایین بەتایبەت لە هەمو کەسێک ستەملێکراوترە. هەمو ئەو
دەوڵەت و نەتەوانەی لە دەوروبەرمانن ئایینیان بەکارهێناوە بۆ ستەملێکردنمان و ئایینییان
کردۆتە پاساو، سەرەڕای ئەوەی میلـلەتی کورد میلـلەتێکی ستەملێکراوە. ئایینی بەرزی
ئیسلامیش ئایینێکی ستەملێکراوە کاتی خۆی سەدام حسێنیش دەهات ناوی ئەنفال و قادسیەی
بەکاردەهێنا بۆ ڕژانی ڕقی خۆی بەرامبەر بە کورد بۆیە لێرەو لەوێ ئەو ڕژێمانە ناوی ئایین
بەکاردەهێنن بۆ تواندنەوەی ئەو میللەتە، ئەگەر ئەوان سورەتی "فەتح"یان
خوێندوە بۆ هێرشکردنە سەر کورد با ئێمەی کوردی موسڵمان ئازا بین سورەتی (النصر)
بخوێنین و بەرپەرچی ستەمکاری بدەینەوە."
خۆراسانی دەشڵێت"بەڵام سەیر لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە وەک کورد نەمانتوانیوە
ئایین بەکاربهێنین بۆ بەرگریکردن لە خۆمان. کاتێک کە ئێمە دەنگی "الله
أكبر" بەرزدەکەینەوە تێیان دەگەیەنین کە ئێمە میلـلەتێکی بەشخوراوین، بەڵام
نابێت حیزبەکان و سیاسەتمەداران و چەکدارانی کورد ئەجێندای وڵاتێکی تر جێبەجێ بکەن
دژی وڵاتێکی تر هەروەک ئەوەی کورد داعشی تێکشکاند قازانجەکەی وڵاتێکی تر چنیەوە، دەبێت
ئەمڕۆ ئێمە بەکارنەهێنن بۆ دژی وڵاتێکی تر."
مەلا مەزهەر جەخت دەكاتەوە كە بەکارهێنانی سورەتی "فەتح" ستەمکردنە
لە ئیسلام و ستەم لە ئیسلامیش کراوەوپێشی باشە "ئەوانەی ئێمەش بۆ بەرپەرچدانەوەی
ئەوان کاتێک سەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەون سورەتی "النصر" بخوێنین و دەنگی
ئەڵلاهو ئەکبەرییان هەبێت."
دەشڵێت"بەڵام ئەگەر ئەوانەی ئێمە دروشمی بێ دینی بەرز بکەنەوە ئەوا قسەی
ئەوان زاڵ دەبێت لەناوچەکەدا و کورد خەڵتانی خوێن دەکرێت، بۆیە ئەوانەی لە فەیسبوک
بڵاوکراونەتەوە ئەوانە کراونەتە پاساو چونکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیاوە وا
بڵاوکراوەتەوە کە ئەوان ئەو میللەتە دەکوژن کە ئەوەتا سوکایەتی بەدین دەکرێت و گاڵتە
بەنوێژ دەکرێت."
مەلا مەزهەر پێشی
وایە كە "ئەو چەکدارە کوردانەی سوریا ستەملێکراون ئەبێت بەرگری لە
خاکی خۆیان بکەن کە خەڵک هاتۆتە سەرییان دەبێت بەرگری لە نیشتمان بکەن بەڵام نابێت
ئەجێندای هیچ کەسێک جێبەجێ بکەن واتە شەڕەکە با بۆ میللەتی کورد بێت نەوەک ئەوەی خەڵک
گاڵتەمان پێ بکات بڵێن بە چەک و پارە شەڕییان کردوە، با کارمان قۆنتەرات نەبێت بەڵکو
کارمان بەرگری بێت لە نیشتمان، من سەرکۆنەی هەمو ستەمکاری و سەرکوتکردنەکانی ئەردۆغان
دەکەم بۆ سەر موسڵمانان."
مەلا مەزهەر دەشڵێت"سوپای تورکیا عەلمانیە، بەڵام ئەردۆغان موسڵمانە دەکرێت
موسڵمان، فاسد و ستەمکار بێت، ناتوانرێت پێی بوترێت بێباوهڕ چونکە شایەتمان دەهێنێت،
وەک سەدام وایە پیرێکی عاقیبەت شەڕە، دەبو کە هاتە سەر حوکم کێشەی کوردی چارەسەربکردایە
نەک خوێنی کورد بڕێژێت."