شەڕڤانان هێرشی توركیا لە "سەرێكانی" تێكدەشكێنن
  2019-10-11       1205       
ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیا لەكاتی بەزاندنی سنوری سوریا

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، هێرشی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سەر بەو سوپایە بۆ سەر ناوچەی "پیشەسازی" لە شارۆچكەی "سەرێكانی" تێكدەشكێنن.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز، سەربە هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەمڕۆ هەینی، بڵاویكردەوە كە سوپای توركیاو فڕۆكە جەنگییەكانی بەردەوام لە بۆردومانكردنی شارۆچكەی "سەرێكانی" و هاوكات لەگەڵ ئەوەشدا سوپاكەو میلیشیا هاوپەیمانەكانی هەوڵ دەدەن لەڕێی وشكانییەوە پێشڕەوی بكەن و لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی چەند سەعاتی رابردودا، ناوچەی "پیشەسازی" شارۆچكەكە شەڕو پێكدادانێكی قورسی بەخۆیەوە دیوە.

ئاژانسەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەمیانی ئەو شەڕەدا شەڕڤانانی هەسەدە توانیویانە هێرشی سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپەیمانی سوپاكە بۆ سەر ناوچەی "پیشەسازی" سەرێكانی تێكبشكێنن و لەئەنجامیشدا نۆ چەكداری میلیشیاكان كوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×