نزیكەی 70 هەزار كەس لە "گرێسپی" و "سەرێكانی" ئاوارە بون
  2019-10-11       1265       
بەرزبونەوەی دوكەڵ لە "گرێسپی" لەئەنحامی بۆردومانەكانی توركیا

نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە باكوری سوریا كە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستی پێكردوە تا ئێستا بۆتە هۆی ئاوارەبونی نزیكەی 70 هەزار كەس لە ناوچەكانی "گرێسپی" و "سەرێكانی".

ئاوێنە: بەرنامەی خۆراكی جیهانی(دەبلیو ئێچ ئۆ) سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 70 هەزار كەس لە هەردو ناوچەی "سەرێكانی" و "گرێسپی" لە رۆژئاوای كوردستان لەترسی بۆردومانەكانی سوپای توركیا ئاوارە بون.

لەلایەكی دیكەوە، رێكخراوی پزیشكانی بێسور رایگەیاند، نەخۆشخانەی "گرێسپی" داخراوە بەهۆی هەڵهاتنی پزیشك و كارمەندەكانی لەترسی بۆردومانەكان و هەروەها بەڕێوەبەریی خۆسەریی لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریاش رایگەیاند، دەستیان كردوە بە چۆڵكردنی "كەمپی مەبروكە" كە حەوت هەزار ئاوارەی تێیدایە ئەوەش دوای ئەوەی كەمپەكە لەلایەن توركیاوە بۆردومان كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×