تۆپبارانكردنی قامیشلۆ بەردەوامەو ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بریندار بون
  2019-10-11       980       

توركیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی شاری قامیشلۆ-ی رۆژئاوای كوردستان و بەو هۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بریندار بون و نەخۆشخانەكانیش داوای بەخشینی خوێن دەكەن.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، سەربە هەسەدە، تۆپبارانكردنی شاری قامیشلۆ كە ئەمڕۆ هەینی بۆ جارێكی دیكە لەلایەن سوپای توركیاوە دەستی پێكردەوە تا ئێستاش بەردەوامە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تۆپبارانكردنەكە بەشێوەیەكی هەڕەمەكییەو گەڕەكانی باكوری رۆژئاوای شاری قامیشلۆی گرتۆتەوەو بۆتە هۆی برینداربونی ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی.

بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكانی قامیشلۆ لە بەیاننامەیەكی بەپەلەدا داوای لە هاوڵاتیانی شارەكە كردوە روبكەنە نەخۆشخانەكان بۆ بەخشینی خوێن.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×