سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان داوا لە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت دەكات ئەو پێشمەرگانەی رۆژ كە ژمارەیان
هەشت هەزار كەسەو لەهەرێمی كوردستانن بنێرنەوە بۆ رۆژئاوا بۆ ئەوەی بەرگری بكەن.
ئاوێنە: سۆران عومەر ئەمڕۆ هەینی لەنامەیەكی كراوەدا بۆ سەرۆكی هەرێمی
كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا دەكات ئەگەر بەجدی دەیانەوێت شتێكی بۆ
كوردانی رۆژئاوا‌و باكور بكەن پێشمەرگەكانی رۆژ كە خەڵكی رۆژئاوان و نزیكەی هەشت
هەزار چەكدارن و لەهەرێمی كوردستانن بنێرنەوە بۆ رۆژئاوا بۆ بەرگریكردن.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئەگەر تورکیا مەشقی بەو پێشمەرگانە کردوە و دەچنە خانەی
دژە ئەزمونی رۆژئاوا بۆچی ئێوە ئەمە دەکەن؟ با ڕون بێتەوە ئەمانەتان بۆ چییە؟
هەروەك داواشی كردوە كە 12 هەزار كوردی باكور لە كەمپی مەخمور كە گەمارۆی
ئەوانی لەسەرە، كەمارۆیان لەسەر لاببرێت.
دەقی نامەكە...
نامه‌یه‌كی كراوه:
بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- گه‌ر به‌جدی ده‌تانه‌وێ
شتێك بۆ كوردانی ڕۆژئاوا‌و باكور بكه‌ن، پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژئاوا 8 هه‌زار چه‌كدارن
بیانێرنه‌وه ڕۆژئاوا بۆ به‌رگری، ئەگەر دژی ئەزمونی رۆژئاواشن بۆچی ئەمەتان کردوە؟
12 هه‌زار كوردی
باكور له‌كه‌مپی مه‌خمور گه‌مارۆی ئێوه‌یان له‌سه‌ره گه‌مارۆكه لاده‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌شت هه‌زار كوردی ڕۆژئاوا
به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی زێره‌ڤانی
سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، مه‌شقیان پێكراوه، هه‌مو ئه‌مانه خه‌ڵكی ڕۆژئاوان.
پێویسته ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژئاوا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان
تاكو به‌رگری له ڕۆژئاوا بكه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی گرنگی كرداریهو پێویستترین
كاته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ڕۆژ، ئه‌گه‌ر نا ئێوه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان
بۆ چییه كه چه‌ندین ساڵه مه‌شقیان پێده‌كرێ و موچه وه‌رده‌گرن، سنوری سێماڵكایان
بۆ بكه‌نه‌وه‌و ده‌ربازی ڕۆژئاوا بكرێن بۆ به‌رگری.
ئەگەر تورکیاش مەشقی پێکردون و دەچنە خانەی دژە ئەزمونی رۆژئاوا بۆچی ئێوە
ئەمە دەکەن؟ با ڕون بێتەوە ئەمانەتان بۆ چییە؟
ئه‌و كوردانه‌ی باكور كه ئاواره‌و پهناهەندهن له‌باشور، ژماره‌یان 12 هه‌زار
كه‌سه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر له‌دۆخێكی مرۆیی زۆر
خراپدان تكایه ئه‌و گه‌مارۆیان له‌سه‌ر لاده‌ن ئه‌گه‌ر خه‌می كوردانی باكورمانه.
سۆران عومه‌ر
11/10/2019