قەرەیلان: شەڕڤانان داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن
  2019-10-11       1668       
موراد قەرەیلان

موراد قەرەیلان ڕایدەگەیەنێت كه‌ سەرکەوتن هی شەڕڤانان‌و گەلانی ڕۆژئاوایەو شەڕڤانان داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن.

ئاوێنه‌: موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل -نەپەگە، لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی  تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان رایگه‌یاند، "پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین، پێویستە گەلەکەمان بەڕۆحی کۆبانێ و ئەزموونی عەفرین لەگەڵ شەڕڤانان بە هێزی خۆیان بەرخۆدان بکەن."

وتیشی‌، "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن، ئەگەر شەڕڤانان و گەل شان بدەنە شانی یەک سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت، نابێت کۆبانێ پیرۆز و سەرێکانی مێژوویی تەنیا بمێنن، هاوکات سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاواش دەکات."

قەرەیلان لەسەر بڕیارەکەی ترامپ وتی، بڕیارەکەی ترامپ بە فەرمی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشی کرد، ترامپ لەسەر کوشتنی هەر کوردێک بەرپرسیارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×