پنتاگۆن داوا له‌توركیا ده‌كات هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان رابگرێت
  2019-10-11       1276       
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا -پنتاگۆن- داوا له‌حكومه‌تی‌ توركیا ده‌كات هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان -باكوری سوریاو خۆرهه‌ڵاتی فورات- رابگرێت.

ئاوێنه‌: مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوا له‌توركیا ده‌كات هێرشه‌كانی له‌باكوری سوریا رابگرێت، به‌و پێیه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش ده‌بێت.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره‌ ده‌بێت.

سه‌رباری‌ ناڕه‌زاییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، 9ی‌ ئه‌م مانگه‌ توركیا هێرشی‌ سه‌ربازیی‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان -باكوری سوریاو خۆرهه‌ڵاتی فورات- ده‌ستیپێكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×