هه‌سه‌ده‌: 14 چه‌كداری‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سه‌ر به‌توركیا له‌سه‌رێ كانی‌ كوژران
  2019-10-11       1367       

ناوەندی راگەیاندنی‌ هێزەكانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده‌- كوژرانی‌ 14 چه‌كداری‌ گروپه‌كانی‌ سه‌ر به‌توركیا له‌سه‌رێ كانی‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئاوێنه‌: هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌رێ كانی‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و پێكدادانی‌ توند له‌نێوان شه‌رڤانان‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سه‌ر به‌توركیا به‌رده‌وامه‌.

هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ئه‌نجامی‌ ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌كانی‌ ئه‌مرۆدا 14 چه‌كداری‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ سه‌ر به‌توركیا كوژراون‌و لاشه‌كانیان له‌شه‌قامه‌كاندا كه‌وتون.

هه‌سه‌ده‌ راشیگه‌یاندووه‌، لەگوندی براڤی باكوری رۆژهەڵاتی شاری دێركی سەر بەپارێزگای قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیایان بەتەواوی تێكشكاندوە.

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌ڕو كه‌ لەئێستادا توركیا بەچڕی بۆردومانی ناوچەكانی قامیشلۆ دەكات‌و زۆرینەی ئەو ناوچانەش كە كراونەتە ئامانجی كوێرانەی سوپای توركیا، ناوچە سیڤیل نشینەكانن‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بەسەختی برینداربون.

سه‌رباری‌ ناڕه‌زاییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، 9ی‌ ئه‌م مانگه‌ توركیا هێرشی‌ سه‌ربازیی‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان -باكوری سوریاو خۆرهه‌ڵاتی فورات- ده‌ستیپێكرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×