2019-10-11   774     
یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌پێویستی ده‌زانێت كه توركیا له‌نیگه‌رانییه‌كانیان تێبگات له‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان -باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا- ده‌بێته كاره‌ساتی مرۆیی.
ئاوێنه: دۆناڵد توسك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، "پێویسته توركیا له‌نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه تێبگات‌و كاره‌كانی نه‌بنه هۆی كاره‌ساتێكی دیكه‌ی مرۆیی".
راشیگه‌یاند، "قبوڵی ناكه‌ین په‌نابه‌ران وه‌كو چه‌كێك له‌دژمان به‌كاربهێنرێت‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیش له‌و باره‌یه‌وه له‌شوێنی خۆیدا نه‌بون".
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبو، "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا هێرشه‌كانمان به‌داگیركاریی وه‌سف بكات، ده‌رگا به‌سه‌ر شه‌پۆلی په‌نابه‌راندا بۆ ئه‌وروپا ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رباری ناڕه‌زاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، 9ی ئه‌م مانگه توركیا هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان -باكوری سوریا‌و خۆرهه‌ڵاتی فورات- ده‌ستیپێكرد.