2019-10-11   1081     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، رۆبێرت ئۆبره‌ین
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات كه له‌میانه‌ی گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا، به‌ئه‌ردۆگان-یان وتووه داگیركردنی سوریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه.
ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، رۆبێرت ئۆبره‌ین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا وتی، له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیایان راگه‌یاندووه، داگیركردنی سوریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه.
رۆبێرت ئۆبره‌ین رایگه‌یاند، ئه‌وان پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناكه‌ن‌و هیچ سه‌ربازێكیشیان له‌و شوێنانه نییه كه هێرشه‌كانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رباری ناڕه‌زاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، 9ی ئه‌م مانگه توركیا هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان -باكوری سوریا‌و خۆرهه‌ڵاتی فورات- ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر ئه‌مرۆ مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوای له‌توركیا كرد هێرشه‌كانی له‌باكوری سوریا رابگرێت، به‌و پێیه‌ی هێرشه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش ده‌بێت.
ئێسپه‌ر جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌رهاویشته‌ی خراپی له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره ده‌بێت.