په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق داوای‌ دەرکردنی سەرجەم کۆمپانیا تورکییەکان ده‌كات
  2019-10-11       3119       

ئه‌ندامێكی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق داوای‌ دەرکردنی سەرجەم کۆمپانیا تورکییەکان‌و ڕاگرتنی‌ گه‌شتی‌ توركیا ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

ئاوێنه‌: غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هێرشی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ڵێت، "گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بوێرانە لەپێناو براکانمان لەڕۆژئاوا واز لەبەیاننامە بهێنن‌و بەکردار دڵسۆزیان بسەلمێنن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌به‌رامبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر:

۱- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ڕایبگەیەنێت هیچ بازرگانێک شتومەکی تورکی نەهێنێتە هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانیش بایکۆتی بکەن، کۆمپانیا گەشتیاریەکان گەشتکردنبۆ تورکیا ڕابگرن.

۲- دەرکردنی سەرجەم کۆمپانیا تورکیەکان بە تایبەتی کۆمپانیاکانی وزە لەهەرێمی کوردستان چونکە دەرهێنانی نەوت و غاز لە لایەن ئەم کۆمپانیانە تەنها سودی توکیا و ماڵ وێرانیە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لەسەر جەم بوارەکاندا وەک هەڵوێستێک، چونکە بونی ئەو گرێبەست و ڕێکەوتنانە سود گەیاندنە بەتورکیا

۳- گەل و حوکمەت پێکەوە سەرجەم بنکەسەربازیەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان دەربکەن بەهاوکاری عێراق کەسەرجەمیان 21 بنکەیه لەناوهەرێمی کوردستاندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×