2019-10-11   980     
دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نیگەرانیی جددیی وڵاتەکەی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
ئاوێنه: دۆمێنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووه، “نیگەرانیی جددیم ھەیە سەبارەت بەو ھەنگاوە سەربازییە تاکلایەنەی تورکیا گرتویەتەبەر، ئەم ھەنگاوەی تورکیا مەترسی دەخاتە سەر سەقامگیریی ناوچەکە، قەیرانی مرۆیی دروستدەکاتو کێشە دەخاتە پەرەسەندنەکانی شەڕی داعش کە دەبووایە ئامانجی سەرەکیی ھەمولایەک بوایە.”
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لەوەشکردووە کە پێشتر تورکیا بەلەخۆوەگرتنی ژمارەیەکی زۆر پەنابەری سوریا، میواندۆستی نیشانداوە، "بەڵام پلانی گێڕانەوەیان لای ئێمە پەسەند نییە تا ئەو کاتەی بارودۆخێکی گونجاو دێتە ئاراوە کە بەخواستی خۆیان بگەڕێنەوە سەر ماڵو حاڵیان".
سهرباری ناڕهزاییه نێودهوڵهتییهكان، 9ی ئهم مانگه توركیا هێرشی سهربازیی بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان -باكوری سوریاو خۆرههڵاتی فورات- دهستیپێكرد.