وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزاكانی پێداون‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن زیانی گه‌وره له‌ئابوری توركیا بده‌ن.
ئاوێنه: ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزای ئابوری پێداون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن هاوپه‌یمانه‌كانیان سزا بده‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێ ئه‌و كاره بكه‌ن‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ده‌ستبده‌ن.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی، ده‌توانن له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی سزاوه، زیانی گه‌وره به‌ئابوری توركیا بگه‌یه‌نن.
پاش لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه به‌های لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.