کۆبانی: سەربازانی ئەمەریکی‌و فەرەنسی بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بریندار بون
  2019-10-11       1824       

سوپای تورکیا گردی مشتەنووری کوبانی تۆپبارانکرد کە بنکەی هێزە هاوپەیمانانەکانی دژبە داعشی لێیە، لەئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی ئەمەریکی‌و فەرەنسی بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بریندار بون.

 

ئاوێنە: کەناڵی عەرەبیە رایگەیاند دەرەنگانێکی ئەمشەو سوپای تورکیا بەندیخانەی مشتەنووری کوبانییان تۆپباران کرد کە بەشێک لەدیلەکانی داعشی تێدایەو بنکەی هێزە هاوپەیمانانەکانی دژ بەداعشی لێیە.

 

عەرەبیە دەڵێت "ئەو بنکەیە ١٠٠ سەربازی ئەمەریکی‌و فەرەنسی تیایەو دوای ئەو تۆپبارانە هەلیکۆپتەری هێزەهاوپەیمانەکان بەسەر ئاسمانی کوبانیدا سوڕاونەتەوەو بریندارەکانیان گواستوەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×