تەقینەوەیەك لەبەردەم زیندانێكی داعش لە حەسەكە رویدا
  2019-10-12       859       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمممە، تەقینەوەیەكی گەورە لەبەردەم زیندانێكی داعشدا لە گەڕەكی جویران لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان رویدا.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز، سەربە هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)، لەزاری چەند شایەتحاڵێكەوە بڵاویكردەوە كە تەقینەوەكە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بوەو لەبەردەم زیندانێكی داعش لە گەڕەكی جویران لە رۆژئاوای شاری حەسەكە رویداوە.

ئاژانسەكە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانە گیانی و ماددییەكانی تەقینەوەكە بدات، هێمای بۆ ئەوە كردوە كە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ گۆمانلێكراوێكیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیركردوە.

مستەفا بالی، وتەبێژی‌ هەسەدە رایگەیاند، بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکی‌ جویرانی‌ سەر بە پارێزگای‌ حەسەکە، ئۆتۆمبێلێکی‌ بۆمبڕێژکراو لە بەردەم زیندانێکدا کە چەکدارانی‌ داعشی‌ تێدایە تەقییەوە.

مستەفا بالی‌، وتەبێژی‌ هەسەدە رایگەیاند، ئەو جۆرە تەقینەوانە مەترسی‌ هەڵهاتنی‌ دەسگیرکراوانی‌ داعش لەو زیندانە زیاد دەکەن، ئەمەش گەورەترین زیندانی‌ پارێزگای‌ حەسەکەیە کە هەزاران چەکداری‌ داعشی‌ تیادا دەسگیرکراوە.

 

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×