زەریف: ئاسایشی سنورەكانی توركیا بە داگیركردنی سوریا دەستەبەر نابێت
  2019-10-12       774       

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، ئاسایشی سنورەكانی توركیا بە داگیركردنی خاكی سوریا دەستبەر نابێت. دەشڵێت؛ ئێمە دەتوانین هاوكاربین لە كۆكردنەوەی كوردو حكومەتی سوریاو توركیا تا هێزەكانی سوریاو توركیا پێكەوە سنورەكان بپارێزن.

ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "تی ئاڕ تی" توركی رایگەیاند، توركیا بە داگیركردنی خاكی سوریا ناتوانێت دەستەبەری ئەمنییەتی سنورەكانی بكات و رێگەی دیكە هەیە بۆ ئەوە.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا كە ئەو رێگایانە چین دەتوانن دەستەبەری ئەمنیەتی سنورەكانی توركیا بكەن، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی كە هێشتا رێككەوتننامەی "ئەدەنە"ی نێوان توركیاو سوریا زیندوە، رایگەیاند"ئێران دەتوانێت لە كۆكردنەوەی كوردانی سوریا، حكومەتی سوریاو توركیا هاوكار بێت بۆ ئەوەی سوپای سوریا لەگەڵ توركیا بتوانن سنورەكانیان بپارێزن. ئەوەش رێگەیەكی باشترە." 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×