توركیا دەڵێت: "سەرێكانی" كۆنترۆڵ كراوەو هەسەدە رەتیدەكاتەوە
  2019-10-12       971       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە شارۆچكەی "سەرێكانی" لە رۆژهەڵاتی فوڕات لەسوریا كۆنترۆڵ بكەن بەڵام هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ئەو هەواڵە رەتدەكەنەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"لەئەجامی چەند هێرشێكی سەركەوتودا لەچوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی"دا...توانراوە شارۆچكەی سەرێكانی لە رۆژهەڵاتی فوڕات كۆنترۆڵ بكرێت."

بەڵام لەبەرامبەردا، هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەو هەواڵەیان رەتكردۆتەوەو بەرپرسێكی هەسەدە بە فرانس پرێس-ی راگەیاندوە"هێشتا لە سەرێكانی بەرگری هەیەو شەڕو پێكدادانەكانیش بەردەوامن."

لەلایەكی دیكەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانی توركیاو میلیشیا هاوپەیمانەكانی توانیویانە بچنە ناو شارۆچكەی سەرێكانی بەڵام لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بەرپەرچیان دراوەتەوەو هێشتا شەڕ لەو شارۆچكەیە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×