بەڕێوەبەریی خۆسەریی: نزبكەی 200 هەزار هاوڵاتی ئاوارە بون
  2019-10-12       548       

بەڕێوەبەریی خۆسەریی لەباكورو رۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایكردەكات تا نیوە شەوی رابردو بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە نزیكەی 200 هەزار هاوڵاتی لە شارو شارۆچكە سنورییەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە ئاوارە بون. بەڕێوەبەریی خۆسەریی داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بە ئەكركی خۆیان هەڵسن بۆ راگرتنی هێرشەكانی توركیا.

ئاوێنە: نوسینگەی كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە بەڕێوەبەریی خۆسەریی لەباكورو رۆژهەڵاتی سوریا، ئەمڕۆ شەممە، لەبەیاننامەیەكدا بۆ رایگشتی رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی هێرشەكانی توركیادا بۆ سەر ناوچەكانی باكورو رۆژهەڵاتی سوربا، قەیرانی مرۆیی لەو ناوچەیە زایتر ئاڵۆز تراژیدی دەبێت و توندوتیژی لێ دەكەوێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەهۆی بۆردومانكردنی هەڕەمەكی شارو شارۆچكەكانی ناوچەكە لەلایەن سوپای توركیاوە، كۆی گشتی ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی ئاوارە بون تا نیوەشەوی هەینی 11/10/2019 گەیشتۆتە 191 هەزار و 69 ئاوارە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ناوچەكە لە دێریك-ەوە لەوپەڕی رۆژهەڵات تا كۆبانێ لە رۆژئاوا، شەپۆلی دوابەدوایەكی ئاوارە هەیە بەهۆی بۆردومانی توركیاوەو هاوكات لەگەڵ ئەوە وەڵامدانەوەیەكی مرۆیی ئەوتۆ بۆ كێشەكە نییە ئەوەش دوای ئەوەی رێكخراوە نێودەڵەتییەكان چالاكییەكانیان راگرت و كارمەندە سەرەكییەكانیان كشاندۆتەوە.

باسی لەوەش كردوە كە خەڵكی ناوچەكانی دێرك و قامیشلۆ بەرەو گوندەواری رۆژئاوا دەچن تا دوربن لە بۆردومانەكانەوە. 

ئاشكراشیكردوە كە خەڵكی ناوچەی گرێسپی دەرباسیە و سەرێكانی بەرەو شاری حەسەكەو دەوروبەری و هەروەها خەڵكی ناوچەی گرێسپی بەرەو رەققە و تەبقە ئاوارە دەبن.

باسی لەوەش كردوە كە لە ناوچەكانی باكور و رۆهەڵاتی سوریا، لە نێو شارو كەمپەكاندا نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی سوریا هەبون بەر لە دەستپێكردنی هێرشەكەی توركیا كە ئەوەش بەپێی بەیاننامەكە گوشارێكی نیشتەجێبونی بێشومار دەخاتە سەر ناوچەكە.

لەكۆتاییشدا جەختی كردۆتەوە كە راگرتنی هێرشەكانی توركیا ئەركێكی مرۆیی و ئەخلاقی سەرشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەكان و داوا لە هەمو وڵاتان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە مرۆییەكان دەكەین بەو ئەركەیان هەڵسن بەبێ هیچ دواكەوتنێك، چونكە لەهەمو ساتێكدا كە تێپەڕدەبێت، قەیرانە مرۆییەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×