سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە دەستبەجێ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بووەستێت
  2019-10-12       1026       
سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیێنێت، ''پێویستە دەستبەجێ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بووەستێت''.
 
ئاوێنه‌: كەمێك بەرلەئێستا  د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و داوایکردووە دەستبەجێ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بووەستێ و رێگەچارەی ئاشتی و دیپلۆماسی بگیرێتەبەر.
 
سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، رێگری لەو کارەساتە مرۆییە بگیرێت کە کوردانی ئەو ناوچەیە لەسەر دەستی تورکیا رووبەڕووی بوونەتەوە.
 
بەرهەم ساڵح بە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی راگەیاندووە، عێراق ھاوکاردەبێت و ئامادەی رۆڵگێڕانی کردەییە بۆ وەستانی شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان. شەڕ بەقازانجی بووژانەوەی داعش یان سەرھەڵدانی داعشێکی دیکە.
 
 
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×