ترەمپ: سعوودیە پارەمان پێ دەدات
  2019-10-12       1011       

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی وەرگرتنی پارە لە سعوودیە رایگەیاند، ''سعوودیە رەزامەندی نیشانداوە پارەمان پێ بدات بەرامبەر هەموو ئەو كارانەی کە بۆی ئەنجامی دەدەین''.
 
ئاوێنه‌: دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو كە هێز و كەلوپەلی بەرگریی زیاتر بە ئامانجی پتەوتركردنی توانای بەرگریی سعوودیە دژبە هەڕەشەكانی ئێران رەوانەی ریاز دەكات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە كۆشكی سپی بۆ رۆژنامەوانان دوا و وتی، ''هێزی پشتیوانی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین بۆ یارمەتیدانی سعوودیە، ئەو (ریاز) رەزامەندی نیشانداوە پارەمان پێ بدات بەرامبەر هەموو ئەو كارانەی بۆی ئەنجامی دەدەین''.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ وتیشی، ''سعوودیە خەرجی تێچووی پاڵپشتییەكانی ئەمریكا لە ئەستۆگرتووە و لای خۆمانەوە ستایشی ئەو كارەی سعوودیە دەكەین''.

دوێنێ‌ هەینی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە دوو هەزار سەربازیی دیكە و ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی لەگەڵ سیستەمەكانی بەرگریی “THAAD” و “پاتریۆت” رەوانەی سعوودیە دەكات.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×