قه‌یس خه‌زعه‌لی‌: هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا و به‌شداری‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی عیراق
  2019-10-12       1379       


ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق رایگه‌یاند كه‌ روورداوه‌كانی‌ سه‌ر سنووری‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ سوریا له‌ ده‌ره‌نجامی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا و به‌شداری‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی عیراق.
 
ئاوێنه‌: قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی‌: "ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ سوریا رووده‌دات له‌ ده‌ره‌نجامی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان تیایدا به‌شدارن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و راسته‌وخۆیه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی عیراق".
 
قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ ده‌ڵێت: "پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری‌ وردی‌ رووداوه‌كان بكه‌ن و له‌ خێراترین كاتدا هه‌نگاوی‌ پێویست ئه‌نجام بده‌ن".
 
ئۆپەراسیۆنی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات لە ناوچەکانی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان لە رۆژی 9-10-2019ـەوە دەستیپێکرد و، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای دژایەتیی ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهان، تورکیا سوورە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×