ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی ئەو وڵاتە سه‌ركۆنه ده‌كات و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه به‌رپرسیارێتیی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئاوێنه: ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نه‌كه‌سه له به‌یاننامه‌یێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی هاووڵاتییان و ئاواره‌بوونی خه‌ڵك".
ئه‌نه‌كه‌سه پێي وایه هێرشه‌كه به پاڵپشتیی هێزی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانه.
ئه‌نه‌كه‌سه راشیده‌گه‌یه‌نێت: كه توركیا ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت و ئاواره سوورییه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه، له‌و سنووره نیشته‌جێ بكات.
ئەنەکەسە بەرەیەکە لەو پارتە کوردیانەی کە رکەبەری پەیەدە-ن‌و لەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە نزیکن.