ساڵح موسلم: توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی بەكارهێناوه‌
  2019-10-12       2730       

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤدەم ئاشكرای دەكات،  توركیا لە سەرێ‌ كانی بۆمپی فسفۆڕی قەدەغەكراو بەكاردەهێنێت.

ئاوێنه‌: ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم)، رایگەیاند: سوپای توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی لە لەشكركێشیەكەی سەر رۆژئاڤا بەكارهێناوە.

موسلم  داواكاریشه‌ ئەو وێنانە بڵاوبكەنەوە تاوەكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كوشتارگه‌ییه‌ی سوپای توركیا بەچاوی خۆی ببینێت.

لە رۆژی چوارشەممە رابردووەوە، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە، بەوتەی فەرماندە سەربازییەکانی هەسەدە، بەسەدان کەس برینداربوون، زیاتر لە 100 هەزار کەس دەربەدەربوونە و 45 شەڕڤانیش شه‌هید بوون لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×