ھەڵبژاردەی تورکیا سزا دەدرێت
  2019-10-12       1054       

دوای ئەوەی یاریزانانی ھەڵبژاردەی تورکیا لە یاری بەرامبەر ئەلبانیا سڵاوی سەربازیان وەک وەفایەک بۆ سەربازانی وڵاتەکەیان کرد، یوێفا بریاریداوە لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکات.

ئاوێنه‌: سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە ھەڵسوکەوتی یاریزانانی تورکیا یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپای نیگەران کردووە بەوەی کە سیاسەتیان تێکەڵ بە وەرزش کردووە و بەم ھۆیەوە یوێفا بریاریداوە لیژنەیەک لەسەر ئەم کەیسە پێک بێنێت و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم ھەڵسوکەوتەیان، چاوەڕێ دەکرێت ئەو ھەڵبژاردەیە رووبەڕووی سزایەکی قورسی وەک بێ بەش کردنیان لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بێت.

یاریزانانی تورکیا دوای گۆڵەکەی تاسۆن سڵاوی سەربازیان کرد وەکو ئاماژەیەک بۆ رێز گرتن لە سەربازەکانیان کە ئێستا لە رۆژاوای کوردستان لە جەنگدان و ھەوڵی داگیر کردنی ئەم بەشەیەی کوردستان دەدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×