2019-10-12   1402     
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه و تیایدا كوژرانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه گولـله‌یان پێوه ده‌نرێت.
ئاوێنه: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه كه بكوژه‌كان سه‌ربه‌و گروپی ئه‌نساری ته‌وحیدن كه له ئۆپراسیۆنی كانی ئاشتیدا توركیا پشتیوانیان لێ ده‌كات.
هاوكات روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه كه گروپه چه‌كداره‌كه‌ی سه‌ربه توركیا به‌یداخێكیان پێ بووه كه ناوی "احرار الشرقیه"ی له‌سه‌ر نوسراوه و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه گولـله‌بارانیان كردون، شه‌ش هاوڵاتی بوون.