2019-10-12   2093     
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان"، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه، "پێده‌چێت توركیا پابه‌ندی ئه‌و سنووره نه‌بێت كه بۆی دیاری كراوه".
ئاوێنه: هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاشكرایكردووه، "توركیا پلانی هه‌یه تا سنووری عێراق كۆنترۆڵ بكات"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرا بكات.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه راشیگه‌یاندووه، "توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا فراوانتر ده‌كات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر توركیا له هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه بۆی دیاریكراوه، ئه‌وا ئابووری توركیا رووبه‌ڕووی داڕووخانێكی وێرانكه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
لە رۆژی چوارشەممە رابردووەوە، ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە، بەوتەی فەرماندە سەربازییەکانی هەسەدە، بەسەدان کەس برینداربوون، زیاتر لە 100 هەزار کەس دەربەدەربوونە و 45 شەڕڤانیش شه‌هید بوون لەدەستداوە.