دابەشکردنی ئاو لە زۆرینەی گەڕەکەکانی سلێمانی ڕاگیرا
  2019-10-12       1449       
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی كێشەی بڕانی كارەبا لە پڕۆژەی ئاوی تاسڵوجە لە بەیانی ئەمڕۆوە دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی وەستاوە.

ئاوێنه‌: ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە بارەی هۆکاری دابەشکردنی ئاوەوە ڕایگەیاند "بەهۆی كێشەی بڕانی كارەبا لە پڕۆژەی ئاوی تاسڵوجە لە بەیانی ئەمڕۆوە دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی وەستاوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هەركات كێشەكە چارەسەر كرا، لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنەوەی ئاسایی ئاو دەكرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×