فرەنسا ناردنی هەمو جۆرە كەلوپەلێكی سەربازی بۆ توركیا هەڵپەسارد
  2019-10-12       1026       

وەزارەتی دەرەوە و بەرگری فرەنسا رایانگەیاند، ''ناردنی هەمو كەلوپەلێكی سەربازی بۆ توركیا رادەگرن بەهۆی لەشكركێشییەكانی بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان''.

ئاوێنه‌: ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ناڕەزایی و كاردانەوەكانی حكومەتی پاریسدا دێت بەرامبەر بە هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساش داوای لە توركیا كرد ئۆپەراسیۆنەی رابگرێت.

"ئەم هەنگاوە کاریگەری یەکسەری دەبێت، کۆبونەوەی ئەنوجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە رێکەوتی 14ی ئەم  مانگە لە لوکسمبۆرگ رێکبخرێت، دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی  هەولێکی جدی لەو چوارچێوەیەدا بخاتە گەڕ" لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا وا نوسراوە.

جگە لە فرەنسا، هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فنلەندا، نەرویژ هەڵپەساردنی هەناردەی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بۆ تورکیا راگەیاندوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×