غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م ئاماژە بەوە دەکات لایەن سوپای تورکیاوە كۆمه‌ڵكوژی له‌ناوچه كوردییه‌كان ڕویداوه، ئەو دەلیت "ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌كۆبونه‌وه‌داین داوای ڕاگرتنی شه‌ڕ و پاراستنی ئاسمانی ناوچه‌كه‌مان له‌هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی كردارییان نه‌بووه".
ئاوێنە: غه‌ریب حه‌سۆ هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی "وه‌حشیانه" هه‌موو ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كورد‌و هه‌رێمی ڕۆژئاوا، ده‌یانه‌وێت داعش نوێ بكه‌نه‌وه، ئەو وتی "گەلێك كۆمه‌ڵكوژی ڕویداوه، كۆمه‌ڵكوژی له قامیشلۆ- سه‌ر ڕێكانی و نزیك كۆبانێ و گرێ سپی و هه‌موو شار و شوێنه‌كانی سه‌ر سنور كۆمه‌ڵكوژییان تێدا ڕویداوه و كه‌وتونه‌ته به‌ر تۆپباران و بۆمبارانی "له‌شكری توركیا" به‌تایبه‌ت قامیشلۆ ڕۆژانه بۆمباران ده‌كرێت، وه له‌ڕێگای "خه‌ڵكی چه‌ته‌وه" ده‌ستیان كردووه به چالاكی " تیرۆری" ته‌قینه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كۆمه‌ڵ ده‌كوژن، هه‌رده‌رفه‌تێكیان ده‌ست بكه‌وێت ده‌خوازن كه كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی تێدا بكه‌ن، سیاسه‌تی كوشتن و قڕكردن و ده‌ركردنی كورد له‌وناوچانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن‌و ھەتا ئێستا زیاتر لە 60 بۆ 70 مەدەنی بونەتە قوربانی".
وتیشی "ڕۆژانه كۆبونه‌وه و دانوستاندنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه توركیا بڕیارێكی هه‌یه و دەڵێت دەبێت ئەو ئوپەراسیۆنە تەواو بکەم بۆ ئەمەش بڕیاری ھاوبەشی وەرگرتووە لەگەڵ ترامپ لەگەڵ ھه‌ندێك وڵاتی تردا کاتێک بڕیاری ھاوبەشیشی وەرگرتبێت تورکیا کەس ناناسێ ئەردۆغان گوێ لەکەس ناگری لەسەر ئەنجامدانی كاری خۆیەتی".