2019-10-13   971     
سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ته‌ئکیدی کرد که تورکیا له ڕێگای کردنه ئامانجی رۆژئاوای کوردستانه‌وه به‌رپرسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش له‌م ناوچه‌یه‌یه که ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌یه‌تی.
ئاوێنه: یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به هێرشی سه‌ربازیی قورسی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا کرد و وتی: ''هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه که ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و نابه‌رامبه‌ر په‌لاماریان ده‌دا، فه‌خری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ئازادن و گیان فیدایانه گه‌وره‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تییان تێكشاند''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تورکیا به‌م هێرشه‌ی ناتوانێ ئاسایش بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و به‌رپرسیارێتیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش له‌م ناوچه‌یه ئه‌مجاره ڕاسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌یه‌تی.
یووسف محه‌مه‌د جه‌ختی کرده‌وه "ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌ک ته‌نها به‌م هێرشه‌ی ناتوانێ ئاسایش بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵكوو ملیۆنان كورد و ئازادیخوازی تری گه‌لانی جیهان ئیتر سڵ له هیچ شێوازێكی مه‌ده‌نی ناكه‌نه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لامار و دوژمنكاریی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دژ به گه‌لی كورد".
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانیشیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دژی هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر سووریا ده‌ڵێت: ''له دانیشتنی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو (10-10-2019)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاری ژماره‌یه‌ک فراكسیۆنی دیكه‌ش دژ به په‌لاماری سوپای توركیا بۆ سووریا هه‌ڵوێستمان نواند''.