2019-10-13   2286     
نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا ڕەخنە لە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا دەگرێت و دەڵێت: ''بە ڕوونی دەڵێم ئەمە شەڕ لەگەڵ هەموو کوردێکە''.
ئاوێنه: سزگین تانری کولو، نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی هێرشەکەی تورکیاوە دهلێت: ''گوشاریان خستۆتە سەر ناوەند مەدەنییەکان و ئۆپۆزیسیۆن کە نابێت لەبارەی ئەو هێرشەوە هیچ بەیاننامەیێک دەربکەن. پێش هەموو شتێک ئەمە پێشێل کردنی ئازادیی ڕادەربڕینە''.
ناوبراو ڕایگەیاند: ''ئاشکرا بانگەواز دەکەم شەڕ بۆ هەموو کەس خوێن و فرمێسکە. شەڕ واتا مەرگ. بۆیەش ویژدانی مرۆڤایەتی جەنگ ڕەت دەکاتەوە. ئۆپەراسیۆنەکەی سەر باکووری سووریا بیرۆکەی ژیانی ئاشتی خوازانە و هاوبەش لە ناوچەکە دەڕووخێنێت''.
ناوبراو لە درێژەی وتهکانیدا ئاماژهی بهوهش دا ''ئەم شەڕە، شەڕێکە دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل، شەڕێکە دژ بە هەموو کورد. دەبوو ڕێگای گفتوگۆیان هەڵبژاردایه''.