هه‌سه‌ده‌ سه‌رێكانی و شارۆچکەی سلووکیان كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌
  2019-10-13       1574       

ئەگەرچی تورکیا رایگەیاندووە سەرێ کانی و شارۆچکەی سلووکیان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ''تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە''. 

ئەمڕۆ یەکشەممەوە شەڕێکی قورس لەنێوان هەسەدە و سوپای تورکیا و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سەرێ کانی و گرێ سپی هەیە. حکومەتی تورکیا دەڵێت، ''سەرێ کانی و گرێ سپی کۆنترۆڵکراوە، بەڵام هەسەدە دەڵێت کۆنترۆڵمانکردوونەتەوە، لە ڤیدیۆکانیشدا دەردەکەوێت، تورکیا بۆردوومانێکی چڕی سەرێ کانی دەکات''.

هەسەدە هەروەها رایدەگەیێنێت: ''لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ- حەلەب تیمێکی پزیشکی لەلایەن چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا دەستگیرکراون. هەروەها تورکیا کەمپی عەین عیسای بۆردوومانکردووە و ژیانی پەنابەرانی خستووەتە مەترسییەوە''.

سەرچاوە خۆجێییەکانیش لە گرێ سپی رایانگەیاند، ''سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات، لە ناوچەی نێوان گرێ سپی و سلووکی لە رۆژئاوای کوردستان دوو ئامبوڵانس-یا کردووەتەوە ئامانج ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەدەن، دوای ئەوەی ئامبوڵانسەکان کراونەتە ئامانج دوو کارمەندی تەندروستیش رفێنراون''. 

رونگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆف رایگه‌یاندوه‌ ''له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌سه‌ده‌ زیاتر له‌ 17 چه‌کداری گروپه‌که‌ چه‌کداریه‌کانی سه‌ر تورکیا کوژراون و 4 شه‌رڤانیش شه‌هیدبون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×