2019-10-13   752     
ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر هۆشداری ده‌دات له دروست‌بوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی داعش و رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌هۆی هێرشی دڕندانه‌ی تورکیا ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش توانیویانه له که‌مپی عه‌ین عیسا هه‌ڵبێن".
ئاوێنه: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌که‌می 2019 ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه و له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا داوا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، کۆمکاری عه‌ره‌بی، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات ئه‌رکی سه‌رشانیان به خێرایی به‌جێبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی "ڕێگه له‌و کاره‌ساته بگرن که ئاسه‌واری ته‌نیا له سووریا نامێنێته‌وه و ده‌گاته به‌ر ده‌رگه‌ی هه‌مووان کاتێک کاره‌کان له ژێر کۆنترۆڵ ده‌رده‌چن".
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ڕێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر ده‌ڵێت: "به‌هۆی هێرشه دڕندانه‌که‌ی تورکیا و گرووپه چه‌ته‌کانی له که‌مپی نزیک عه‌ین عیسا که هه‌زاران خێزانی چه‌کدارانی داعشی لێیه، به‌شێکیان توانیویانه هه‌ڵبێن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتییه‌ک بۆ دووباره ژیاند‌نه‌وه‌ی ڕێکخراوی داعش."