2019-10-13   1319     
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: "کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌هۆی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیاوه، بێگومان ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی داعش".
ئاوێنه: ماتیس له دیدارێکی که‌ناڵی سی ئێن ئینی ئه‌مه‌ریکی هۆشداریی داوه و وتویه‌تی: "وه‌ک ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێویسته فشار بخه‌ینه سه‌ر داعش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه".
ماتیس که له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 وه تا 2019 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بووه وتویه‌تی: "ده‌توانین هیوا بۆ کۆتایی هاتنی جه‌نگ بخوازین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له تواناماندا بوو کۆتایی جه‌نگی دژی تیرۆر رابگه‌یێنین، ده‌کرێت هێزه‌کانمان بکشێنینه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی باراک ئۆباما، سه‌رۆکی پێشووی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کردی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک فه‌رمانده و سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، له‌و رووه‌وه دوژمنانیش مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
به‌ڵام وه‌زیری پیشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "له‌م حاڵه‌ته‌دا داعش سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌وه ده‌بێته راستییه‌ک".
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی، کورده‌کان ده‌ست له شه‌ڕی دژی داعش هه‌ڵناگرن پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش، به‌ڵام کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانمان کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر توانا و ئاماده‌سازییه‌کانیان ده‌بێت، ئێستا پرسیاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه تا چ کاتێک دۆخه‌که به‌م جۆره ده‌مێنێته‌وه؟.