ساڵح موسلیم: تائێستا 94 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 45 سەربازیش بەدیل گیراون
  2019-10-13       3315       
ساڵح موسلیم رایدەگەیەنێت، ''تائێستا 94 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 45 سەربازیش بەدیل گیراون''.

ئاوێنه‌: ساڵح موسلیم، وتەبێژ و بەرپرسی پەیوەندییەكانی په‌یه‌ده‌  ئاماری كوژراو و بریندارەكانی سوپای توركیای لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە،  لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا 94 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دەڵێت، توركیا ئاماری كوژراوەكانی بڵاوناكاتەوە.

ساڵح موسلیم  ئەوەشی ئاشكراكردوە، تائێستا 45 سەربازی سوپای توركیامان بەدیل گرتووە و جەختیشكردوەتەوە "چاوەڕێی مژدەی خۆشبن".

بەپێی دوایین ئامار و داتاکان هەتا ئێستا ١٣٠ هەزار هاووڵاتی لە ناوچە جیاجیاکانی باکووری سووریا بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ئاوارە بوون،  ١٥٠ هاووڵاتیی سڤیل و شەڕڤانیش لەو شەڕەدا شه‌هیدبوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×