2019-10-13   2396     
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له سه‌رانسه‌ری تورکیا و له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سووریا بوون و بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه، پۆلیسی تورکیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ریان و ده‌ستگیریان ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه پۆلیسی تورکیا هه‌ڵیکۆتایه سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له شاری هاتای و هولیا ئه‌ته‌ش به‌رپرسی لقی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئه‌سكه‌نده‌روونی ده‌ستگیر کرد و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه له سۆشیال میدیا دژی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیبوو.
هاوکات له سه‌رانسه‌ری توركیا ده‌یان ئه‌ندامی دیکه‌ی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كراون چونكه له سۆشیال میدیاوه دژی هێرشی توركیا قسه‌یان كردووه و ئیدانه‌ی شه‌ڕیان كردووه.
جگه له ئه‌ندامانی هه‌ده‌په، ڕۆژی شه‌ممه 12ی تشرینی یه‌که‌می 2019 له ناو ئیسته‌نبۆڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ر به پارتی سه‌عاده‌تیش ده‌ستگیر كراون چونكه ئه‌وانیش له سۆشیال میدیاوه دژی شه‌ڕ بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕیوه.
شایانی باسه؛ له سه‌رانسه‌ری توركیا هه‌ر که‌سێک دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سووریا بۆچوونێكی خراپ ده‌رببڕێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌درێته دادگا.