واڵ ستریت جۆرناڵ: تورکیا ترەمپی هەڵخەڵتاندوە بەوەی کۆتایی بە شەڕە بێکۆتاکەیان دەهێنن
  2019-10-13       1705       

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ رایگەیاند کە ترەمپ زۆر جار باس لە هەوڵی سیاسی و دیپلۆماسیانەی خۆی دەکات کە چۆن کێشەکان بەتەنیا چارەسەر دەکات بەڵام ئەمانە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیاری بەپەلە بدرێت و لەبڕیارەکانیدا هەڵە بکات بەتایبەتی کاتی کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا لەلایەن زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان و خەڵکی ئەمریکاشەوە بە شێوەیەکی توند ڕەخنەیان لە ترەمپ گرت لەوەی بڕیارێکی هەڵەی داوە.

ئاوێنه‌: بە پێی قسەکانی جێنیفێر گریفین، ڕۆژنامه‌نوسی  فۆکس نیوس  ''پێویست بوو سەرۆک ترەمپ لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا بڵێت کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەمێننەوە لەسەر سنورەکانی تورکیا. بەڵام کاتێک ئێردۆغان دەستی کردوە بە هەڕەشەکانی ترەمپ دەیتوانی بڵێت هێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا پارێزگاری دەکەن لە سەربازەکانی ئەمریکا و کوردەکان. بەڵام ترەمپ هەڵەی کردوە بەپێی ئەو قسانە نەرۆشتوە کە بۆی نوسراوەتەوە و سەربەخۆی خۆی ئەم بڕیارەی داوە''.

ڕۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە تورکیا ترەمپی هەڵخەڵتاندوە بەوەی کۆتایی بە شەڕە بێکۆتاکەیان دەهێنن لەگەڵ کوردەکان و ترەمپیش بەوە ڕازی بووە هەروەک لە قسەکانی ئەم هەفتەییدا دەردەکەوت. بە واتەیەکی تر دەتوانین بڵێین کە تورکیا توانیویەتی ترەمپ هەڵخەڵەتێنێت.

ڕۆژنامەکە دەڵێت کە نازاندرێت ئەمە چۆن کۆتایی پێدێت، بەڵام یەکێک لەو مەترسیانەیە ئەوەیە ترەمپ بەرپرسیارێتی ئەو زیندانیە داعشانەی کە ژمارەیان زیاتر لە  ١٠ هەزار کەس دەبێت داویەتی بە ئێردۆغان.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند کە ''چەکدارەکانی داعش کە لە زیندانەکانن ژمارەیان ١٥ هەزار کەس دەبێت و بۆی هەیە لە زیندانیەکان هەڵبێن و لەگەڵ ئەو چەکدارە داعشانەی کە دەستگیر نەکراون و نەکوژراون یەک بگرنەوە''. هێزە کوردیەکان بەهۆی سەرقاڵ بوونیان بەشەڕ لەگەڵ هێزەکانی تورکیا پاسەوانی زیندانەکان وەک جاران نەماوە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە پێشتر لە جەنگی دژی داعش مردن کورد و سوری بوون بۆچی پێویستە دیسان بچنەوە هەمان جەنگ لەدوای ئەوەی ئەمریکیەکان پشتیان لە کوردەکان کرد. ڕۆژنامەکە ئەوەیشی وت ئەگەر ئەو چەکدارە داعشانە بتوانن لە زیندانەکان هەلبێن ئەوا دووبارە ئاڵای داعش لە عێراق و سوریا دەشەکێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×