وەزیری بەرگری ئەمریكا: سەربازەكانمان بەرەو باشور دەكشێنینەوە نەك سوریا جێبهێڵن
  2019-10-13       1180       

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەكاری دەكات بۆ كشاندنەوەی یەك هەزار سەرباز لە باكوری سوریا ئەوەش بە خێراترین و سەلامەتترین رێگا.

ئاوێنە: مارك ئیسپەر، ئەمڕۆ یەكشەممە بە كەناڵی سی بی ئێس-ی راگەیاند"لەماوەی24 سەعاتی رابردودا زانیومانە، توركەكان نیازیان هەیە چوارچێوەی هێرشەكانیان بەرەو باشور فراوان بكەن بەپێچەوانەی ئەوەی پلانی بۆ دانرابو، هەروەها بەرەو رۆژئاواش...هەروەك زانیومانە هێزەكانی سوریای دیموكرات هەوڵ دەدات رێككەوتنێك ئەگەر گوزارشتەكە دروست بێت لەگەڵ سورییەكان و روسەكان بكات لەپێناو هێرشی پێچەوانە دژ بە توركەكان لە باكور."

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئەو هێزە ئەمریكیانە لەسوریا ماونەتەوە كەوتونەتە نێوان ئاگری سوپای توركیا و هێزەكانی هەسەدە لە دۆخێكدا كە "ناكرێت بەرگەی بگرین."

ئەوەشی خستەڕو"شەوی رابردو لەگەڵ سەرۆك ترەمپ قسەم كرد، دوای راوێژ لەگەڵ ئەندامانی دیكەی تیمی ئاسایشی نەتەوەیی، ترەمپ فەرمانیدا بە كشاندنەوەی هێزەكانمان لە باكوری سوریا."

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی ئەسۆشیەتید پرێس، لەزاری وەزیری بەرگری ئەمریكاوە رایگەیاندوە كە ترەمپ بڕیاری نەداوە بەوەی هێزە ئەمریكییەكان سوریا جێبهێڵن.

بەپێی ئاژانسەكە مارك ئیسپەر ئاماژەی بەوەداوە كە، ترەمپ فەرمانی داوە هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بەرەو باشور بجوڵێن، نەك سوریا بەجێبهێڵن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×