لەئاكامی بۆردومانی كاروانێكی مەدەنی لەلایەن توركیاوە 11 هاوڵاتی شەهید بون
  2019-10-13       848       

ئەمڕۆ یەكشەممە، لەئاكامی بۆردومانكردنی كاروانێكی مەدەنی لەلایەن سوپای توركیاوە، 11 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بون و 74 كەسی دیكەش بریندار بون.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "ئەلحوڕە"، ئەو كاروانی هاوڵاتییە مەدەنیانە، هاوڵاتی عەرەبی ناوچەی "تەل حەمیس" بون كە بەرەو شاری سەرێكانی بەڕێكەوتن بۆ مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە.

بەپێی كەناڵەكە، لەنێو شەهیدەكاندا چەند رۆژنامەنوسێكی ناوخۆ و بیانی هەن.

لەلای خۆیەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سوپای توركیا كاروانێكی هاوڵاتیانی مەدەنی كردۆتەوە ئامانج كاتێك بەرەو سەرێكانی بەڕێكەوتون تا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەكانی توركیا دەرببڕن و لەو روداوەشدا بەدەیان مەدەنی شەهیدو بریندار بون.

هەسەدە جەختی كردۆتەوە كە توركیا بەبەرچاوی دەزگاكانی راگەیاندنی جیهانەوە لەگەڵ میلیشیا هاوپەیمانەكانی بەردەوامە لە ئەنجامدانی "كۆمەڵكوژی" دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی باكورو رۆژهەڵاتی سوریاو جەنگی "پاكتاویی نەژادی" پیادەدەكات.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بۆردومانەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئەو كاروانەی هاوڵاتیانی مەدەنی كردۆتە ئامانج.

بەیاننامەكەی هەسەدە بەرپرسیارێتی كۆمەڵكوژی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەر دەستی سوپای توركیا، خستۆتە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.


زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×