نەینەوا؛ هێزە ئەمنییەكان لەترسی دزەكردنی زیندانە هەڵهاتوەكانی داعش خرانە حاڵەتی ئامادەباشی
  2019-10-13       911       

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌ شاری موسڵ خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌ش بۆ رێگریكردنه‌ له‌و داعشانه‌ی له‌ گرتوخانه‌كانی سوریا رایان كردوه‌.

ئاوێنە: لیوان نومان زه‌وبه‌عی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی موسڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق زنجیره‌ رێوشوێنێكیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌ دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ گرتوخانه‌كان هه‌ڵهاتون.

وتیشی: به‌هیچ جۆرێك چاوپۆشی له‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ موسڵ ناكه‌ن و هه‌مو رێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر تا رێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ سوریاوه‌ دوباره‌ دزه‌ بكه‌نه‌وه‌ موسڵ.

لیوا نومان ئاشكراشیكرد كه‌ تائێستا هیچ چه‌كدارێكی داعش دزه‌ی بۆ ناو خاكی عیراق نه‌كردوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌وترێت دوره‌ له‌ راستی و ته‌نها بۆ تێكدانی ئاسایشی شاری موسڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×