توركیا: سوپای سوری بێنە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە روبەڕوی دەبینەوە
  2019-10-14       2116       

 لەیەكەم كاردانەوەی توركیادا سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان هەسەدەو حكومەتی سوریا، راوێژكاری سەرۆكی توركیا یاسین ئەقتای رێککەوتنەکە بەدژایەتی توکیا ناودەبات، ئەو دەڵێت  "سوپای توركیا روبەروی سوپای سوریا دەبێتەوە ئەگەر بێتە باكوری رۆژهەڵاتی سوریاوە".


ئاوێنە: ئەم لێدوانەی ئەقتای بەماوەیەكی كورت پاش راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان هەسەدەو حكومەتی سوریادا هات، كە لەلایەن ئاژانسی فەرمی هەواڵی سوریا‌و هەسەدەوە بڵاوكرایەوە‌و ئەوە رونكرایەوە سوپای سوریا لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتودا \ەچێتە مەنبج‌و كۆبانێ‌-وە، كە توركیا كردویەتە ئامانج‌و دەیەوێ‌ بەشێك بن لەو ناوچە ئارامەی دەیەوێ‌ لەسەر سنوری دوو وڵات دروستیبكات.


ئاقتای بەئاژانسی "سپۆنتیك"ی روسی راگەیاند "سوپای سوری تا ئێستا نەیتوانیوە لەدژی یەكینەكانی پاراستنی گەل بجەنگێ‌ كە هەوڵی دابەشكردنی وڵات‌و دامەزاندنی دەوڵەتێكی جودای دەدا، ئێستا ئامادەكاریی دەكات بۆ شەڕكردن لەگەڵ سوپای توركی، ئەگەر ئەتوانێ‌ فەرمو با بیبینین".


وتیشی "ئەم رێككەوتنەی حکومەتی سوریا لەگەڵ هەسەدە بەدژایەتی بەرامبەر بەتوركیا‌و پشتیوانیكردن لەتیرۆر لێكدەدەینەوە".


ئاقتای بەدوری نەزانی جەنگ لەنێوان سوپای توركیا‌و سوریادا روبدات، ئەو وتی "ئەگەر سوپای سوریا هەوڵبدات بەرەنگاری ئەوە بێتەوە كە توركیا لەباكوری رۆژهەلاتی سوریا دەیكات‌و لەبەردەمیدا بوەستێ‌، مومكینە جەنگ لەنێوان ئەم دو سوپایەدا روبدات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×