ترەمپ له‌باره‌ی چەکدارانی داعش هۆشداری ده‌داتە تورکیا و هەسەدە
  2019-10-14       988       


نزیکەی ساڵێکە کۆتایی هاتنیی تەواوەتی دەسەڵاتی داعش لەسەر خاکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان راگەیەندراوە، بەڵام هه‌لهاتنی هەندێکیان "بەهۆی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی" ترەمپی نیگەران کردووە و وایکرد .

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند "خراپترین چەکدارانی داعش لەلای ئەمریکا زیندانیکراون. تورکیا و کورد نابێت بهێڵن (چەکدارانی داعش) رابکەن".

چەکدارەکانی داعش، ئەوانەی لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) زیندانیکراون، نزیکەی دوو هەزاریان خەڵکی وڵاتانی ئەوروپان، ئەوروپییەکان سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن ئەمریکاوە داوایان لێکراوە ئەو چەکدارانە ببنەوە وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ دادگاییان بکەن، بەڵام رازی نین.

ترەمپ دیسان باسی داواکارییەکانی لە ئەوروپییەکان دەکات بۆ وەرگرتنەوەی چەکدارانی داعش و دەڵێت "ئەوروپا دەبوو وەریانبگرێتەوە لەدوای ئەو هەموو داواکارییە. ئێستاش دەبێت وەریانبگرێتەوە".
 
سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایە لەوەی چەکدارانی داعش "هەرگیز ناچنە ئەمریکا و رێگەشیان پێنادرێت".

هەرچەندە ئامارێکی ورد بەردەست نییە، بەڵام باسی ئەوە دەکرێت لەنێوان 10 بۆ 12 هەزار چەکداری داعش لەنێو گرتووخانەکانی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان زیندانیکراون، رێڤەبەری خۆسەر دوێنێ (یەکشەممە، 13-10-2019) رایگەیاند "785 چەکداری داعش توانییان بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپێکی بەکرێگیراوی تورکیا  لە کەمپی عەین عیسا هەڵبێن".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×